بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاندووە،یەکێک لەو کەسانە لە کەمپی «لاڤریۆن» لە یۆنان ڕاهێنانی پێکراوەو گومانلێکراوەکانی دیکەش لەژێر چاودێریی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ چالاکیی وەک ڕاکێشانی ئەندامی نوێ و دابینکردنی ماڵێکی ھێمن و دامەزراندنی پەیوەندی لە نێوان ئەندامەکانیان ئەنجام داوە.
ئانادۆلو باسی ئەوەشی کردووە کە: لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەو کەسانەیان ناس کرد کە لە ناوچەی «ئەیوب سوڵتان» ئاگریان لە مۆڵێک بەرداوەو هەروەها لە کاتی پشکنینیاندا ژمارەیەکی زۆر کەرەستەی دیجیتاڵی و پارچەی قوماشیان دۆزیەوە کە هێمای ئەم گرووپەیە.
342/